ههردوو مهكتهبی سیاسی یهكێتی و پارتی لهبارهگای جێگری سهركی ههرێم كۆبونهوه
دووشهممه 14-1-2008] |
![]() |
ئاری غازی: ههولێر |
دواى کۆتایى هاتنى کۆبوونەوەکەى هەردوو مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەگاى جێگرى سەرۆکى هەرێم لە شارى هەولێر (کۆسرەت رەسول عەلى) (فازل میرانى) لە کۆنفرانسێکدا مەبەستى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆيان خستە روو، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى گووتى: کۆبوونەوەیەکى دەورى نێوان هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى بوو دوو هەفتە جارێک کۆدبینەوەو.. لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆشدا باسى حکومەت و ڕەوشى خزمەتگوزارى و پەیوەندییەکانى حکومەتى هەرێم لەگەڵ هاوڵاتیان و حکومەتەکەى مالکى کرا، هەروەها سەبارەت بە کەم کردنەوەى ژمارەى وەزراتەکانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم کە دووبارە بەڕێز کاک (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکایەتى دەکات (کۆسرەت رەسول عەلى) ڕایگەیاند پێشنیارکراوە ئەو وەزارەتانەى لە ڕووى کارەوە لە یەکتر نزیکن یەک بگرن و بریکارى وەزیریش بۆ وەزارەتە تێکڵاوکراوەکان دادەنێن بەڵام ئەمە تەنها پێشنیارەو لە دەسەڵاتى پەرلەماندایە بڕیارى لەسەربدات ناوبراو ئاماژەى بەوەشدا ناتوانین بڵێن بەڕێز کاک (نێچرڤان بارزانى) سەرکەوتوو نەبوون لە حکومەتەکەیدا چونکە 42 وەزیر لە کابینەکەیداهەبووەو، وەزیرەکان لەلایەن حزبەکانەوە دانراون و لە بارێکى نا ئاسایدا ئەمە دروست بووە . لەلایەن خۆشیەوە (فازل میرانى)گووتى : دەمانەوێت زاڵ بین بەسەر ئەو کێشانەى لە نێوان حکومەتى هەرێم و بەغدادا هەیە و دەمانەوێت پەیوەندیمان باش بێت و ڕێکەوتنە چوار قۆڵى و سێ قۆڵیەکەش هەوڵێک بووە بۆ زیاتر چاکتر کردنى ئەو پەیوەندیە وە هیواشى خواست لەسەر کارى حکومى و پەرلەمانیدا ڕەنگ بداتەوە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ باس لە دروست بوونى ئەنجومەنەکانى ڕابوون بووەو (فازل میرانى) ئاماژەى بەوەدا کە لە هەرێمى کوردستان و ئەو ناوچانەى کێشەى لەسەرە ئێمە تێبینیمان هەیە لەسەر دروست بوونى ئەو ئەجومەنانەو لە هەرێم و کوردستانشدا پێویستمان پێى نییە چونکە دەواتنین ئاسایشى خۆمان بپارێزین و ئەو کاتەمان تێپەڕاندووە . لە چەند ڕۆژى ڕابردوو سایتى BBC ڕاپۆرتێکى لەسەر گەندەڵى لەحکومەتى هەرێم بڵاو کردەوەو لە بەرامبەر ئەوەدا (فازل میرانى) گووتى: ئێمە دانانێنین و ڕەتیشى ناکەینەوە بەڵام هیچ حکومەتێک بێ کەم و کورتى نییە . میدیاو ڕاگەیاندەکان واى بۆ چووبوون کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى هەردوو مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى حکومەتى نوێى ڕادەگەیندرێت بەڵام لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەى (کۆسیرەت رەسول و فازل میرانیدا)بۆیان دەرکەوت دەبینین تا کاتێکى نادیار چاوەر وانین . |