[دووشه‌ممه‌ 14-1-2008]
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌شدارى له‌ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى كۆچى له‌ مزگه‌وتى حاجی جه‌لیل خه‌یات ده‌كات

img

ئا/ ئه‌ڵوه‌ند كوێستانى
فۆتۆ/ عه‌بدڵا ابراهیم
ئێواره‌ى ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 13/1/2008 به‌رێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌شدارى كرد له‌ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى كۆچى كه‌ لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى كوردستان له‌ مزگه‌وتى (حاجی جه‌لیل خه‌یات) سازیدابوو.

ئه‌مه‌و له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ مامۆستایانى ئاینى و رِۆشنبیران و  هاولاَتیانى شارى هه‌ولێر ئاماده‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون. هه‌روه‌ها له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ندین سرودو شیعرو گۆرانى پێشكه‌ش كران .