یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان
یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان
( حزبێکى ئیسلاحى نیشتمانییه ، تێده‌کۆشێت له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورى و رۆشنبیریه‌کانى کۆمه‌ڵگه له دیدێکى ئیسلامیه‌وه ).
دروشمی یه‌کگرتوو بریتیه له:
1.هیلالێک دوو ده‌ستى لێک ههڵپێکراوى گرتۆته خۆ و چیایه‌ک که به‌فر لوتکه‌که‌ى داپۆشیووه .
2.ووشه‌کانى دروشم :
( ئازادى ، برایه‌تى، دادپه‌روه‌رى ) .
بنه‌ما گشتیه‌کانی یه‌کگرتوو:
1- بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانى ئیسلام مه‌رجه‌عى کارى سیاسى و سه‌رچاوه‌ى لێوه‌رگرتنى به‌هاکانه.
2- ئیسڵاح دیدێکى دیاریکراوه بۆ کارى سیاسی و به‌رێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه‌و گۆرانى ئاشتى خوازانه .
3- عه‌داله‌ت زامنى مافه‌کانى تاک و کۆمه‌ڵگه‌و پێوه‌رى پۆڵێنکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانه .
4- که‌له‌پوور و میژووى ئیسلامیی ئه‌زموونێکى به‌شه‌رى سنوورداره به‌کات و شوێن له مێژوودا و راده‌ى سوود لىَ وه‌رگرتنى په‌یوه‌سته به ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بۆ پێداویستى‌و کێشه‌کانى سه‌رده‌م.
5- تێگه‌یشتنى (مقاصد)یانه بۆ ئیسلام و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى، رێبازێکه بۆ له خۆگرتنى سه‌رده‌م و چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى فکریی .
6- شورا به‌هایه‌کى باڵاى ئیسلامه و جێبه‌جێبوونى له ژیانى سیاسی هاوچه‌رخدا ، په‌یوه‌سته به سوود وه‌رگرتن له میکانیزمى دیموکراسى وه‌ک شێوازێکى عه‌مه‌لى بۆ گه‌یشتن به بڕیاره حکومیه‌کان و هێنانه‌دى شه‌رعیه‌ت و به‌شدارى سیاسى و ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیه‌کان .
7- قه‌بووڵکردنى فره‌یی و ده‌رهاویشته‌کانى و ئاڵ و گۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌رێى هه‌ڵبژاردنى گشتىیهوه. 
8- گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانه و له‌رێى نوێنه‌ره ههڵبژێردراوهکانییهوه و به گوێره‌ى ده‌ستوورێکى مه‌ده‌نى فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌کات .
9- ئازادى به‌هایه‌کى ناوه‌ندیى مرۆڤایه‌تیه‌و به‌رجه‌سته‌کارى رێزگرتنى خواى گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ.
10- تیرۆر‌و توندره‌وى پێچه‌وانه‌ى گیانى ئیسلام و سه‌رچاوه‌ى هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر عێراق و کوردستان و ژیانى گه‌لان .
11- ئازادى بیروباوه‌ڕو ئاین له مافه خواپێ‌داو و بنه‌ڕه‌تیه‌کانى مرۆڤن و پێویسته یاسا بۆ هه‌موو تاکێکى مسۆگه‌ر بکات.
12- خواى گه‌وره مافى ژیان و ئازادى و گه‌ڕان به‌شوێن به‌ختیاریدا به‌هه‌موو مرۆڤێک به‌خشیوه‌و بۆ هیچ که‌س و هێزىَ نیه لێى زه‌وت بکات.
13- ئافره‌ت و پیاو دوو ره‌گه‌زى ته‌واوکارى یه‌کتر و له ماف و که‌رامه‌تدا یه‌کسان به‌ره‌چاوکردنى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانه‌وه . 
14- گه‌لى کورد له رووى نه‌ته‌وه‌یىیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆیه و، له رووى ئاینیشه‌وه به‌شێکه له ئوممه‌تى ئیسلامی و مافى یهکسانیشى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى تردا هه‌یه به مافى چارهنوسیشهوه .ئیسلام و کوردبوون و کوردستانى بوون سىَ ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌کى ناسنامه‌ى گه‌لى کوردستانن .
15- راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانى کورد له مێژوودا کاردانه‌وه بوون به‌رامبه‌ر سته‌م و نابه‌رامبه‌رى و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه خوراوه‌کانى نه‌ته‌وه.
16- فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و مه‌زهه‌بى و سیاسی له کوردستاندا له سایه‌ى گیانى به‌یه‌که‌وه ژیاندا ، سه‌رچاوه‌ى هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌لى کوردستانه.
17- هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا ده‌ژین به جیاوازى ( انتما )ى نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى و مه‌زهه‌بى و سیاسی پێویسته له مافى هاووڵاتیبوونى یه‌کسان به‌هره‌مه‌ندبن.
18- ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌سه‌رخۆدا داخران به‌ناوى ره‌سه‌نایه‌تى و، له فه‌رهه‌نگى به‌رامبه‌ردا توانه‌وه‌ش به ناوى مۆدێرنه‌وه و دانانى کارلێکردنى رۆشنبیرى و ژیارى به‌رێگاى گه‌شه‌کردن و تازه‌گه‌رى راسته‌قینه.
19- حیوار به‌هایه‌کى ئیسلامیی و شێوازێکى شارستانیانه‌ى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه بۆ وه‌لانانى توند‌و تیژى و یه‌کترى ره‌تکردنه‌وه. 
20- میانه‌ڕه‌وى له‌بیرکردنه‌وه‌و ره‌فتاردا داوایه‌کى ئیسلامیی و پێداویستیه‌کى ژیانى سه‌رده‌م و واقیعى کوردستان و عێراقه .
21- ستهمکارىو تاکڕه‌وى سه‌رچاوه‌ى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خراپه‌کارى و دواکهوتوویىیهکانى رابردوو و ئێستاى ناوچه‌که‌ن و روبهرووبوونهوهیان ئه‌رکێکى ئیسلامی و ئه‌خلاقى و نیشتمانى سه‌رجه‌م گه‌لانى ناوچه‌که و بزاڤه سیاسییهکانیهتى.
22- حکومه‌ت ده‌زگایه‌کى مه‌ده‌نى بێلایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمه فکرى و سیاسىیهکانى ناو کۆمه‌ڵگاو زه‌مینه‌یه‌که بۆ کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه ژیان که مه‌رجى هاتنه‌دى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و گه‌شه‌کردنى سیاسىیه.
23- ره‌تکردنه‌وه‌ى ده‌مارگیرى و هه‌ڵاواردنى نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى و مه‌زهه‌بى و تایه‌فه‌گه‌رى له کوردستان و عێراقدا.
24- په‌روه‌رده‌یه‌کى ئیسلامیی راسته‌قینه هۆکارى پێگه‌یاندنى هاووڵاتییه‌کى ( ێالح )و فه‌رمانڕه‌وایى پێگه‌یشتووه.
ئامانجه‌کانی یه‌کگرتوو:
یه‌که‌م/بوارى سیاسى :
أ- مه‌سه‌له کوردستانییه‌کان:
1- تێکۆشان له پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان که له‌م قۆناغه‌دا له به‌ده‌ستووری کردنى فیدراڵیه‌ت وچه‌سپاندنى مافه‌کانى تردا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
2- کارکردن له پێناو سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى سیاسه‌تى(پاکتاوکردنى ره‌گه‌زى) و(ده‌رکردن)و( راگوێزان) له‌کوردستاندا .
3- هه‌وڵدان بۆ دیارى کردنى ره‌سمیى چاره‌نووسى ئه‌نفاله‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌س و کاریان و دیارى کردنى ره‌مزێکى نیشتیمانى بۆیان.
4- هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی رژێمی به‌عس وه‌ک قوربانیانی کیمیاوی و... هتد .
5- هه‌وڵدان له پێناو به‌هێزکردنى رۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان له رێى گۆڕ‌انى بۆ ده‌زگایه‌کى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات که بتوانىَ ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانى یاسادانان و چاودێرى و لێپرسینه‌وه‌ى حکومه‌ت و بڕیاردانى بوودجه و نوێنه‌رایه‌تى کردنى گه‌ل له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا راپهڕێنىَ .
6- داکۆکیکردن له دۆزى کورد له‌به‌رده‌م راى گشتى و له‌کۆڕ وکۆمه‌ڵه عه‌ره‌بى و ئیسلامیه‌کانداو نیشاندانى گه‌لى کوردستان وه‌ک گه‌لێکى خاوه‌ن ماف و کێشه‌یه‌کى عادیلانه به مه‌به‌ستى پشتیوانى لێکردنى.
7- داکۆکیکردن له دروستکردنى په‌یوه‌ندیه‌کى هاوسه‌نگ له نێوان گه‌لی کورد‌و گه‌لانى دراوسێداو هه‌وڵدان بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گفتوگۆى کوردى عه‌ره‌بى و کوردى فارسى و کوردى تورکى که ده‌بنه مایه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و پێکه‌وه ژیانى گه‌لانى ناوچه‌که.
8- پشتیوانى کردن له خه‌باتى گه‌لى کوردستان له پارچه‌کانى تر‌ى کوردستاندا له پێناو گه‌یشتن به مافه‌کانیان و دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌کى ئاشتیانه بۆ کێشه‌که‌یان .
9- هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریکردن له شوناسى نه‌ته‌وه‌یی و به‌ها باڵاکانى کۆمه‌ڵگه له‌به‌رده‌م رووه سلبىیهکهى ته‌وژمى جیهانگیرى.
10- پشتیوانى کردن لهمافهسیاسی و مه‌ده‌نى و رۆشنبیریه‌کانى گه‌لى تورکمان .
11- پشتیوانى کردن له مافه سیاسی و مه‌ده‌نى و رۆشنبیرىیهکانى نه‌ته‌وه‌ى کلدو ئاشوور.
12- هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنى سنوورى هه‌رێمى کوردستان به شێوه‌یه‌کى یاسایی و به‌پێى به‌ڵگه مێژووییه‌کان .
ب- مه‌سه‌له عێراقى یه‌کان:
1- به‌شداریکردن له بنیاتنانى عێراقێکى دیموکراسى فیدرالى په‌رله‌مانى فره‌یی یه‌کگرتوو .
2- هه‌وڵدان بۆ کۆتایی هێنان به تیرۆر‌و توندوتیژى و گێڕانه‌وه‌ى ئاساییش و ئارامى بۆ سه‌راسه‌رى وڵات .
3- ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر ههوڵىَ له پێناو باڵاده‌ستى نه‌ته‌وه‌یی یاخود مه‌زهه‌بى و ههرشێوازێکى سته‌مکارى و تاکڕه‌وى له عێراقى ئاینده‌دا.
4- پشتیوانیکردن له رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا به‌جۆرێک که خزمه‌تی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نلوچهکهو سه‌ربه‌خۆیی عێلق و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقدا بێت .
5- کارکردن له پێناو ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌و ناوچانه‌ى له سایه‌ى رژێمى دکتاتۆرى پێشوودا زیانى زۆرتریان به‌رکه‌وتووه له‌کاتى دیاریکردنى بوودجه‌ى نیشتیمانیدا .
6- خه‌باتکردن له پێناو سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى کلتوورى به‌عس و بڵاوکردنه‌وه‌ى بیرى میانڕه‌وى و لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان و رۆشنبیریی مافه‌کانى مرۆڤ .
7- رێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ هێزه ناوچه‌یی و ده‌ره‌کییه‌کاندا به جۆرىَ له خزمه‌تى چه‌سپاندنى ئاشتی وئاساییشى ناوچه‌که‌و سه‌ربه‌خۆیی عێراق و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراقدا بێت .
ج- مه‌سه‌له سیاسیه گشتیه‌کان:
1- کارکردن به پره‌نسیپى لێکجیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان به شێوه‌یه‌کى ده‌ستوورى و پراکتیکى .
2- بنه‌بڕکردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى و سیاسى له دام و ده‌زگاکانى حکومه‌تدا .
3- کارکردن له‌پێناو چه‌سپاندنى بنه‌ماى هاووڵاتێتى یه‌کسان.
4- کارکردن له‌پێناو دابهشکردنهوهى ده‌سه‌ڵات و سامان به‌جۆرێک دادپه‌روه‌رى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى بێنێته دى .
5- هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆیی دادگا و سه‌روه‌رى یاسا .
6- ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره تۆمه‌تبارکردن و دهستگیرکردنێکى نایاسایی و پێداگرتن له‌سه‌ر فه‌ردى بوونى سزاکان.
7- تێکۆشان له پێناو به‌رفراوانکردن و قوڵکردنه‌وه‌ى ماف و ئازادیه سیاسیه‌کانى هاوڵاتیان له وێنه‌ى: مافى ده‌نگدانى ئازاد‌و نهێنى دوور له هه‌ر جۆره گوشار و سانسۆرێکى حکومى له گشت هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، مافى خۆپاڵاوتن، مافى دامه‌زراندنى حیزبى سیاسى و رێکخراوه‌ى جه‌ماوه‌رى و سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کان، ئازادى را ده‌ربڕین، ناڕه‌زایى ده‌ربڕین، مافى به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵات و گرتنه‌ده‌ستى پۆست و پله‌و پایه حکومیه‌کان.
8- پاراستنى بآلایهنى حکومه‌ت له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکى حیزبى . 
9- پشتیوانیکردن له‌گه‌شه‌دان به میدیاى ئازاد و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی له چوارچێوه‌ى یاسادا.
10- پشتیوانیکردنى له دام وده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و گه‌شه‌پێدانیان .
دووه‌م/ بوارى کۆمه‌ڵایه‌تى :
1- هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵکى له ره‌فتار و دیارده دزێو و نادروسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .
2- کارکردن له پێناو کردنه‌وه‌ى بنکه‌ى جۆراوجۆرى چاودێریکردنى مناڵانى بىَ سه‌رپه‌رشت و گه‌شه‌دان به تواناکانیان.
3- داکۆکیکردن له رۆڵى ئیسڵاحیانهى مزگه‌وت و زانایانى ئاینى و پارێزگارى کردن له که‌سێتى و مافه‌کانیان .
4- هه‌وڵدان بۆ ئاسانکاریکردن له پێناو پێکهوهنانى خێزان له‌رێى دانانى سندوقى خێزان و پێشینه ( سلفه )ى تایبه‌ت و یارمه‌تیدان بۆ دابینکردنى شوێنی نیشتهجىَ بوون و که‌مکردنه‌وه‌ى به‌ربه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
5- هه‌وڵدان بۆ راستکردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونى خه‌ڵک له مه‌ڕ ئه‌و بۆچوون و نه‌ریتانه‌ى به‌رگى ئاینیان له‌به‌رکراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌کى شه‌رعى و زانستیان نىیه .
6- هه‌وڵدان بۆ دابینکردنى لاى که‌مى ئاستێکى شیاوى گوزه‌ران بۆ که‌م ئه‌ندام و پیرو په‌ککه‌وته‌و بىَ سه‌رپه‌رشت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تواناى کارکردن و خۆ ژیاندنیان نییه .
7- چاکسازیکردن له بوارى زیندانه‌کاندا و هێنانه‌دى هه‌لومه‌رجێکى گونجاوتر بۆ زیندانییه‌کان .
8- هاندانى کارىخێرخوازى و دروستکردنى رێکخراوى خێرخوازیی خۆماڵى .
9- هه‌وڵدان له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و ناکۆکى نێوان هۆزو بنه‌ماڵه‌کان و گه‌رمکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندىیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .
10- هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان بۆ پابه‌ندبوونى زیاتر به به‌ها ئیسلامیی وکۆمهڵایهتیهکانهوه.
11- پارێزگارى کردن له به‌هاکانى خێزان و داڕشتنه‌وه‌ى پهیوهندىیهکانى ناوه‌وه‌ى له‌سه‌ر بناغه‌ى رێز‌و خۆشه‌ویستى.
12- داکۆکیکردن له مافه‌کانى منداڵان .
13- داکۆکیکردن له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی بزافی لاوان و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان .
14- کارکردن له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى بێکارى و دابینکردنى بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و فراوانکردنی هه‌لی کارکردن.
سێیه‌م/ بوارى ئافره‌تان:
1- هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت له رووى کارگرتنه ده‌ست و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و سه‌عاتى کار‌و مۆڵه‌تى دایکایه‌تى و خانه‌نشین بوون ، ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى ئافره‌ت بکات.
2- بهرهنگاربوونى هه‌موو ئه‌و داب ونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تى و تێگه‌یشتنه هه‌ڵانه له ئاین که دژ به ماف و ئازادىیه‌کانى ئافره‌تن و رىَ له گه‌شه‌دان بهکهسێتى ئه‌و ده‌گرن .
3- رووبه‌رووبوونه‌وه و قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌موو شێوازێکى توند‌و تیژى دژ به ئافره‌تان و سزادانى نایاسایی و کوشتنى له‌سه‌ر بناغه‌ى تۆمه‌ت و سزادانى بکه‌ره‌کانیان .
4- په‌ره‌دان به چاودێریکردنى ژنانى پیر و خاوه‌ن پێویستى و ده‌روون ناته‌واو.
5- هوشیارکردنه‌وه و هاندانى ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى و رۆڵیان له‌بوارى سیاسى و ئابوورىوکۆمهڵایهتیدا زیاتر بێت .
6- مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ رێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌کان به ئافره‌ت به جۆرىَ که‌سێتى ئافره‌تى کوردستان تێیدا پارێزراو بێت.
7- هه‌وڵدان بۆ دابینکردنى مووچه‌ى تایبه‌ت به ئافره‌تانى ماڵه‌وه‌و ، هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانى تواناکانیان .
8- یه‌کسانى ئافره‌ت و پیاو له‌به‌رامبه‌ر تاوانى هاوشێوه و هه‌موارکردن و گۆڕینى ههرمادده و بڕگه‌یه‌کى یاسایی که پێچه‌وانه‌ى ئه‌م یه‌کسانییه بێت.
9- بایه‌خدانى تایبه‌ت به ئافره‌تانى گوندنشین و پاراستنى مافه‌کانیان . 
چواره‌م/ بوارى فکر و رۆشنبیریی و زانستیى:
1- کردنه‌وه‌ى دام وده‌زگاى رۆشنبیریی جۆراوجۆر به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به توانا رۆشنبیریه‌کان و به‌هێزترکردنى ره‌وتى فکرىو هونهرىو زانستى و پشتیوانى کردنیان .
2- پشتیوانیکردن له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌لایه‌ن روناکبیره ئیسلامخوازهکانهوه ده‌درێت به‌مه‌به‌ستى ئیسڵاح و تازه کردنه‌وه‌ى فکرى ئیسلامیی و تیۆریزه‌کردنى.
3- بایه‌خدان به بوژاندنه‌وه‌و پارێزگارى کردن لهکهلهپوورى کوردى وپاراستنى شوێنه‌واره مێژووییه‌کان.
4- خوڵقاندنى که‌ش وههوایهکى گونجاو له‌ناو ریزه‌کانى حیزب‌دا به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌دان به توانا رۆشنبیرى و زانستى و هونهرىیهکان و پشتیوانیکردنى ماددى و مه‌عنه‌وى لێیان.
5- بانگه‌شه‌کردن بۆ حیوارى فکرى نێوان ته‌وژمه فکرى و سیاسىیهکانى کوردستان و عێراق.
6- په‌روه‌رده‌کردنى ئه‌ندامان به رۆشنبیریهکى ئیسلامیی و نیشتیمانى.
7- هاندانى لێکۆڵینه‌وه‌ى زانستى و پشتیوانیکردن له زانا و پسپۆڕه‌کان بۆ دابینکردنى ژیان و ئازادى لێکۆڵینه‌وه.
8- هه‌وڵدان بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى حیوارى نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کان و به‌شداریکردن تیایدا.
9- بایه‌خدان و بواررهخساندن بۆ به‌هره‌مه‌ندان و داهێنه‌ران له بواره جۆراوجۆره‌کاندا .
10- پشتگیری‌کردن لهههڵمهتهکانى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى ، خوێندنى تهوزیمى له‌گشت قۆناغه‌کاندا .
پێنجه‌م/ بوارى ئابوورى :
1- هه‌وڵدان بۆ بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى  .
2- پاراستن و په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه‌کانى ووزه .
3- چاره‌سه‌رى گرفته‌کانى هێزى کار‌و به‌گه‌ڕخستنى ووزه‌و به‌هره‌کانیان و باشترکردنى گوزه‌رانیان .
4- گه‌شه‌دان به بزاوتى بازرگانى ناوخۆیى‌و ده‌ره‌کی و ئه‌نجامدانى ئاسانکارى یاسایی و ئیدارى پێویست له‌و بواره‌دا .
5- به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه سنوورداره‌کان و باشترکردنى بارى گوزه‌رانى خاوه‌نه‌کانیان .
6- کارکردن له پێناو گۆڕ‌انى ئابوورى وڵات له ئابووریه‌کى به‌کاربه‌ره‌وه له زۆربه‌ى بواره‌کاندا به‌ره‌و ئابووریه‌کى به‌رهه‌مهێنه‌ر و که‌مکردنه‌وه‌ى پشت به‌ستن به که‌لوپه‌ل و شمه‌کى هاورده‌ى ده‌ره‌وه .
7- گرنگیدان به بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى که‌رتى کشتوکاڵ به شێوه‌یه‌کى زانستیانه‌ى نوآ، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونه هاوچه‌رخه‌کان .
8- رێکخستنه‌وه‌ى سیستمى باج له‌سه‌ر بناغه‌ى ره‌چاوکردنى بارى هاووڵاتى و هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌کان .
9- پشتیوانیکردن له‌گه‌شه‌دان به‌که‌رتى تایبه‌ت و سه‌رمایه گوزاره خۆماڵیه‌کان .
10- هه‌وڵدان بۆ بوژاندنه‌وه‌ى گونده‌کان و گه‌شه‌پێدانى بارى ئابووریان و سوودوه‌رگرتن لهبهرووبوومى جوتیاران .
11- پارێزگاری له ژینگه و سامانه سروشتیه‌کان .
12- کارکردن بۆ گه‌شه‌پێدانى هۆشیارى ئابوورى .
13- هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌کایه و کاراکردنى بانکى ئیسلامیى له کوردستاندا .
14- پشتگیری‌کردن له کۆمپانیاى پشکدارى و کارگه‌ی جۆراوجۆر‌و به‌نداوی ئاویی ... هتد . 
شه‌شه‌م/ بوارى کاروبارى لاوان و وه‌رزش :
1- بایه‌خدان بهلاوانى بههرهمهندوو گه‌شه‌پێدانى تواناکانیان .
2- گرنگیدان به‌په‌روه‌رده‌ى لاوان و هه‌وڵدان بۆ پاراستنیان له لادان و ئالوده‌بوون به مادده سرکارهکان .
3- بایه‌خدان به بزافى وه‌رزش و خزمه‌تکردنى زیاترى وه‌رزشوانان و گرنگى زیاتر به‌یانه وه‌رزشیه‌کان .
4- گرنگیدان به‌کێشه‌کانى لاوان و کارکردن بۆچاره‌سه‌رکردنیان .
5- به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى لاوان له‌رێگه‌ى کردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى رۆشنبیرى‌و فکرى .
میکانیزمه‌کانى کاری یه‌کگرتوو:
1- پیاده‌کردنى کارى سیاسى رێکخراوو ده‌رکردنى به‌یاننامه و راگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى سیاسی.
2- پشت به‌ستن به حیواربۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ى ناکۆکیه‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
3- به‌کارهێنانى گشت هۆکاره‌کانى راگه‌یاندن.
4- گرێدانى کۆنگره‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ى گشتى و تایبه‌ت و به‌شدارى کردن تیایاندا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمدا.
5- به‌شداریکردنى له سه‌ندیکا پیشهیىو رێکخراوهجهماوهریه تایبه‌ته‌کان به گشت توێژه پیشه‌ییه‌کان.
6- کردنه‌وه‌و دامه‌زراندن و پشتگیرى کردنى ده‌زگاو پرۆژه‌ى خێرخوازى و فێرکارى و هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزشى. 
7- به‌کارهێنانى میکانیزمه‌کانى کارى سیاسى وه‌ک به‌شداریکردن و ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌شدارى نه‌کردن و هاوپه‌یمانێتى وئیئتیلافکردن وکارى به‌ره‌یی و مانگرتن و رێپێوان و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تردا.